پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هۆکاری ڕاگەیاندنی قەدەغە ئاشکرا دەکات
وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆكاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانە، بۆیە ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت و، هەر ئەمڕۆش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.
د. سامان بەرزنجی گوتی: "بەداخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ كەسێكی دیكە لە شاری هەولێر بە هۆی نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا، كە تەمەنی ٥١ ساڵ بوو و لەخانەوادەیەكی تێكۆشەر بوو و عەمیدێكی خانەنشینكراو بوو، كە لە ٢٧ی مانگەوە لە نەخۆشخانە بوو و نەخۆشییەكی دیكەی درێژخایەنی هەبوو، بۆیە ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا كە خۆی خاوەنی دوو برای شەهیدە".
بەرزنجی گوتیشی: "ئەوانەی باس لەوە دەكەن كە ئەو نەخۆشیە بوونی نییە و بڕوای پێ ناكەن، با خۆیان بێن سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن و خۆیان نەخۆشەكان ببینن، ئەوكات دەزانن كە نەخۆشییەكە چۆنە".
دەشڵێ: "ئێمە كە قەدەغەی هاتوچۆمان ڕاگەیاندووە، لە پێناو سەلامەتیی هاووڵاتیانە نەك بۆ زیانی ئەوان، باشترین چارەسەریش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئێستا و نەخۆشیی كۆرۆنا، پابەندبوونی هاووڵاتیانە بە رێنماییەكان".
بە گوتەی وەزری تەندروستی، هۆكاری داخستنی مەرزی باشماخ ئەوەیە، كە پابەندی رێنماییەكان نەبوونە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر تووشی نەخۆشیی كۆرۆنا ببن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە