پەیامی کورد ... پاکترین و سەرسەوزترین شاری جیهان هەڵبژێردرا .
ڤییەننا ، پایتەختی ئۆتریش لە سەرووی لیستەی سەرسەوزترین شارەکانی جیهان کە خاوەنی پاک و خاوێنترین ژینگەیە دانرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری ، کۆمپانیان خزمەتگوزاری Resonance Consultancy ، لیستەی پاک و خاوێنترین شارەکانی جیهانی ئامادە کردووە .
جێگای ئاماژەدانە کە ئەم کۆمپانیایە لە شێوەکانی خۆی بۆ ناساندنی شارگەلێک کەڵ وەردەگرێت کە ڕێگا بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی سەز و ژینگەیەکی خاوێن دەکەنەوە . تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنی ژمارەی شوێنە سەوزەکان ، شوێنگەلی تایبەتمەند کراو بە پیادەڕەوی بۆ هاووڵاتیان و هەروەها ڕێژەی پیسی هەوا بووە .
ڤییەننا بە هۆی دارا بوونی پارکەگەلی زۆر و هەڵگرتن و ڕاگواستنی گشتی خەلکی بە شێوەیەکی زۆر باش و پێشکەوتوو وەکوو سەرسەوزترین شاری جیهان ناسێندرا ، زۆرێک لە دانیشتوانی ئەم شارە ئۆتۆمبێلە تاکە کەسییەکانی خۆیان کە دەبێتە هۆکاری پیس بوونی ژینگە بە جی هێڵاوە .
میوونشێن لەگەڵ سیستەمی هەڵگرتن و گواستنەوەی گشتیی زۆر خێرا ی خۆی کە هۆکاری کەم کردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلگەلی هاووڵاتیانە ، لە ڕۆتبەی دووهەم و بەرلین بە هۆی ژماری زۆر شوێنە گشتییاکان و پارکگەلی سەرسەوز لە ڕەدەی سێهەمی ئەم لیستە دا دانران .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە