پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی كاره‌با سەبارەت بە كێشه‌ی هاووڵاتیان پەیامێک ڕادەگەێنێت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی سیستەمی خزمه‌تگوزاری سكاڵای ئه‌لیكترۆنیه‌وه، 80%ی كێشه‌ی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ركراون، پێوه‌ری زیره‌ك، نه‌گه‌یشتنی پسووڵه‌ی كرێی كاره‌با كێشه‌ی سه‌ره‌كی بوون.
له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه، "له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، كه سیستەمی خزمه‌تگوزاری سكاڵای ئه‌لیكترۆنی له رۆژی 23ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بهكارخراوه، نزیكه‌ی 300 سكاڵا له ڕێگه‌ی سیستەمی ئۆنلاین و ته‌له‌فۆنه‌وه به وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌یشتوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دڵنیایی جۆڕی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچون و چاودێری، به ووڵامدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ، كێشه‌ی 80% هاووڵاتیان له سكاڵا و داواكاری و ره‌خنه‌یا چاره‌سه‌ر كردوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شیان بۆ به‌دواداچوونی زیاتر بۆ شوێنی په‌یوه‌ندیدار نێردراون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی سكاڵا و داواكاری هاووڵاتیان بریتی بون له (كێشه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك، كێشه‌ی نه‌گه‌یشتنی پسوڵه‌ی كرێی كاره‌با، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان، سكاڵای فه‌رمانبه‌ران، رۆتین، سه‌رپێچی).
وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی له‌وه‌شكردوه، "هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سكاڵا و داواكارییه‌كانیان به سیستەمی خزمه‌تگوزاری سكاڵای ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با بنێرن، یان به ناردنی په‌یامێك بۆ په‌یجی وه‌زاره‌ت زانیاریی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن".
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه سكاڵا و داواكارییه‌كانت بگه‌یه‌نه به‌سیستەمی خزمه‌تگوزاری
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە