هەنگاوی نهێنی و شاراوەی پێنتاگۆن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا و چین

هەنگاوی نهێنی و شاراوەی پێنتاگۆن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا و چین

پەیامی کورد     ...    هەنگاوی نهێنی و شاراوەی پێنتاگۆن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا و چین 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وابەستە سەربازییەکانی لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا بانگهێشت دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ئیستریت وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بانگهێشت کردنی شاراوە و نهێنی وابەستە سەربازییەکانی لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا دەست پێکردووە .

لە پێنتاگۆن دا لەو باوەڕەدان کە ئەم جۆرە هەنگاوانە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا و چین گرینگییەکی تایبەتی هەیە . 

مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری دیاری کرد کە وابەستە سەربازییەکانی لە هەندێک لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا دەبێ بگۆڕدرێن . بەم شێوەیە لە بەریتانیا ، تورکیا ، عەرەبستان ، ئیمارات ، کووەیت ، میسڕ ، پاکستان ، و عێراق ، ئەفسەرانی پلە بەرز ئاستی لیوا و کەشتیوانی پلە یەک لە جیاتی ژەنەڕاڵەکان و ئەدمیراڵەکان دابمەزرێن .

ئەم بڕیارە نوێیانە لە یەکگربوونی لەگەڵ یاسای ٢٠١٧ دا گیراوەتە بەر . ئەم یاسایە پێنتاگۆن بەرپرسیار دەکات ١١٠ کەس لە ئاستی ژەنەڕاڵ و یا خود ئەدمیراڵ تا کۆتایی دێسەمبەری ٢٠٢٢ کەم بکاتەوە .

وابەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەر ڕاهێنانی سەربازە بیانییەکانی چاودێری دەکەن و زانیاری بۆ دەزگای هەواڵگری و زانیاری کۆدەکەنەوە . فرۆشتنی چەک و هەماهەنگی ژێرخانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کاتی ڕوودانی فۆخی نەخوازراو و گرینگ دا لە باقی ئەرکەکانی وابەستە سەربازییەکانی ئەمریکایە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە