پەیامی کورد ... خەڵکی ئێران دوای وێنزوئێلا چارەڕەشترین خەڵکی دونیا بە ئەژمار دێن
هەڵاوسان، گرانی، گەندەڵیی ماڵی، دۆخی خراپی ئابووری، کێشە کۆمەڵایەتیییەکان، کەلێنی قووڵی چینایەتی و گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەمریکا، ئێرانیان گەیاندووەتە پلەی دووەمی وڵاتانی چارەڕەش لە ئاستی جیهاندا.
بەپێی پێوەری جیهانیی چارەڕەشی، وێنزوئێلا بە ڕێژەی ٤/٧٩ـ پلەی یەکەم، ئێران بە ڕێژەی ٦/٦١ـ پلەی دووەم و سێربستان بە ڕێژەی ٨/٤٤ـ پلەی سێیەم لە ڕیزبەندیی ئەو پێوەرەدایە.
بەپێی ئەو پێوەرە هەر کام لە وڵاتانی ژاپۆن، قەتەر، ئاڵمان و ئەمریکا لە ڕیزبەندی باشترین وڵاتانی جیهاندان کە هەڵاوسانی ئابوورییان زۆر کەمە و بێکاری لە نزمترین ئاستی خۆیدایە.
هەروەها وڵاتانی وەکوو فەلەستین، تورکیا و پاکستان سەرەڕای بوونی شەڕ و نائارامی و گەمارۆی ئابووری لەسەر وڵاتەکەیان، پێوەری چارەڕەشییان لە ئاستێکی باشدایە.
پێوەری چارەڕەشی بەپێی کۆی نرخی هەڵاوسان و نرخی بێکاری دیاری دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە