ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەبدۆڵلەتیف ئەحمەد کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە گرینگی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کرد لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری تووندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکوومەت، دووپاتی کردەوە کە پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن .
لە دیدارەکەدا د.عەبدۆڵڵەتیف ئەحمەد، کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە خستەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە