کۆرۆنا ڤیرووسێک کە بە ئەنقەست بڵاو کرایەوە و چەکی بیۆلۆژیکییە

کۆرۆنا ڤیرووسێک کە بە ئەنقەست بڵاو کرایەوە و چەکی بیۆلۆژیکییە

پەیامی کورد    ...    کۆرۆنا ڤیرووسێک کە بە ئەنقەست بڵاو کرایەوە و چەکی بیۆلۆژیکییە

یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئیسرائیل و بەربژێری پۆستی وەزارەتی تەندرووستی هەوڵ دەدەن پرسی پەرەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا گرێ بدەن بە گریمانەی چەکی بیۆلۆژیکییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە جارۆزەلیم پۆست، پشت‌راست کردنەوەی تووشبوونی دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بە ڤیرووسی کۆرۆنا، بۆتە هۆی ڕەخنەی تووندی هەندێ لە ئەندامانی پەرلەمان لە کابینەکەی بنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە.

لەمناوەدا هەندێ لە سیاسەتوانانی ئیسرائیلی وەکوو لێڤی بێکاسیس کە بەربژێری پۆستی وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیلە هەوڵ دەدەن پرسی پەرەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا گرێ بدەنەوە بە گریمانەی چەکی بیۆلۆژیکییەوە.

بێکاسیس بە تۆمەتبار کردنی ووڵاتەکەی بۆ ئامادەنەبوون بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا ، بە تووندی ڕەخنەی لە ئامادەیی تەلئەڤیڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی بیۆلۆژیکی گرت

هەڵبەت بکاسیس ڕاستەوخۆ کۆرۆنا ڤیرووسی بە چەکی بیۆلۆژیکی بە هەژمار نەهێناوە ، بەڵام گرێ دانەوەی ئەو بابەتە بە پرسی نائامادەیی ئیسرائیل لە هەمبەر بە چەکی بیۆلۆژیکی جێی پرسیارە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دێنی شۆهام بەرپرسێکی هەواڵگری پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە ئەو ڤیرووسە بەرهەمێکی تاقیگەییە و بە ئانقەست لە دەرێ بڵاو کراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە