پاش نیوە‌ڕۆ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبونەوەی لووتكە ئە‌نجامده‌دات

پاش نیوە‌ڕۆ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبونەوەی لووتكە ئە‌نجامده‌دات

پەیامی کورد     ...    پاش نیوە‌ڕۆ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبونەوەی لووتكە ئە‌نجامده‌دات

 شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

سە‌میر ھە‌ورامی ووتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگە‌یاند: بڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆ، كۆبوونەوەی لووتكە لە‌ بە‌غدا ئە‌نجام بدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجوومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم‌ و بەغداد".

ووتیشی: "شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات".

چوار رۆژە شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی کۆبوونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە