سۆمۆ میکانیزمی رێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد

سۆمۆ میکانیزمی رێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد

پەیامی کورد... سۆمۆ میکانیزمی رێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد

کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەگوێرەی رێککەوتن لەسەر یاسای بودجەی عێراق دەبێت هەرێم مانگانە زانیارییەکانی لەبارەی بڕی نەوتی فرۆشراوی بەگوێرەی ئەو نرخەی کۆمپانیاکە دەستنیشانی کردووە رادەستییانی بکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە 15 ی شوباتی 2022 ، عەلا خزر ئەلیاسری بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە پشتبەستن بە مادەی ١١ی یاسای بودجەی گشتی وڵات بۆ ساڵی ٢٠٢١ کۆمپانیاکە پابەندە بە رادەستکردنی شایستە داراییەکانی ئەو بڕەی نەوت کە هەرێم رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی دەکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بەگوێرەی رێککەوتنەکە حکومەتی هەرێم دەبێت رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، پێویستە حکومەتی هەرێم مانگانە تەواوی زانیارییەکانی لەبارەی نەوتی فرۆشراوەوە دوای ئەوەی هەژمارکردنی بڕی ئەو نەوتەی فرۆشراوە و پشکی هەرێمی لێدەستنیشاندەکرێت رادەستی بکات و بەو نرخەش فرۆشرابێت کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن سۆمۆ و وەزارەتی داراییەوە راگەیەنراوە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دۆزینەوەی بازاڕ و فرۆشتنی نەوتی عێراق وتیشی، بازاڕی نەوتی جیهانی بەرنزبوونەوەی نرخی نەوتی بەخۆیەوە بیینوە.

ڕاشی گه‌یاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چەندین هۆکاری هەیە، بەشێکیان پەیوەستە بە جیۆپۆلەتیک و ئەو گرژییانەی لەبەشێکی جیهاندا بوونیان هەیە. بەشێکی دیکەی هونەرییە و پەیوەندی بە بەرهەمی ئەو وڵاتانەوە هەیە کە نەوت بەرهەمدەهێنن و هۆکارێکی دیکەشی پەیوەندی دۆخی کەشوهەواوە هەیە و بووەتە هۆی زۆربوونی خواست لەسەری.

هه‌روه‌ها لەبارەی دانانی نرخی فۆرشتنی نەوتەوە ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی دانانی نرخی نەوتدا سۆمۆ چەندین پێوەر لەبەرچاو دەگرێت بەشێوەیەکبێت گرەنتی داهات و پاراستنی هاوسەنگی ململانێ و رکابەری بازاڕی فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراقی بکرێت لە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا، ئەمەش بە سێکردنەوەی وردی بازاڕ و هاوسەنگی نێوان خواست و خستنەڕووەوە.

 

عەلا خزر ئەلیاسری ئاشکراشیکرد، وەزارەتی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە پلانی بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ داناوە.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن تەنها پەیوەست نییە بە زۆر رەوانەکردنەوە، بەڵکو توانای وەرگرتنی بەندەرەکان و توانای گەنجینەکان بۆ هەڵگرتنی بڕی نەوت و چەندین هۆکاری لۆجستی کاریگەرییان لەسەر پرۆسەکە هەیە.

عەلا خزر ئەلیاسری لەبارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە سیاسەتی رێکخراوی ئۆپیک پڵەسەوە ئاشکرای کرد، ئەوان بەپەندن بە سیاسەتی رێکخراوەکەوە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بازاڕی نەوت و پاراستنی پشکی عێراق تیایدا. دەشڵێت، ئەوان چاوەڕێی هەر هەلێکی گونجاودەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت.

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نادەستورییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە