پەیامی کورد ... لە ئاکامی زنجیرە ئۆپراسیۆنێك بهپشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری عێراق، ژمارەیەک بنکە و بارەگا پەکەکە کرانە ئامانج .
لە تویتێکدا وهزارهتی بهرگری توركیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەژمارەی فەرمی خۆی زانیاری زیاتر لەبارەی ئۆپراسیۆنەکە خستەروو.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە سووپای ئەو ووڵاتە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەکانی زاپ و خواكورك و مەتینا لە باكووری عێراق، ئەنجامداوە.
لەو زنجیرە ئۆپراسیۆنەدا ژمارەیەک بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی پەکەکە ، بۆردومان کرا.
هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە چەکدارانی پەکەکە ئەم پێگە و حەشارگانەیان وەک شوێنی حەوانەوە و کۆگا بۆ چەک بەکارهێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە