دەستگیر کرانی چوار تیرۆریست لە سلێمانی

دەستگیر کرانی چوار تیرۆریست لە سلێمانی

پەیامی کورد … دەستگیر کرانی چوار تیرۆریست لە سلێمانی

وەزارەتی بەرگری عیراق دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی لە شاری سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری عیراق بەهەماهەنگی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی چوار تیرۆریستیان دەستگیر كردوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو تیرۆریستانە لەلایەن دادگاوە داواكراو بون بەپێی مادەی 4ی بنبڕكردنی تیرۆرو رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری كردون.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشكردوە، هەوڵی هێزەكانی هەواڵگری و ئاسایش بۆ دەستگیركردنی داواكراوان بەردەوامە لە هەركوێیەك بن و دەیاندەنە دادگا تاسزای خۆیان وەربگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە