پەیامی کورد... قاعیدە شوێنگرەوەی زەواهیری دەستنیشان دەکات
دوای کوشتنی ئەیمەن زەواهیری لەلایەن ئەمریکاوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە دوو کەس بۆ جێگرەوەی دەپاڵێوێت.
بەپێی زانیاری میدیا جیهانییەکان، ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە نایەوێت شوێنی زەواهیری بە بەتاڵی بمێنێتەوە و دوو کەسی بۆ شوێنگرەوەی ئەیمەن زەواهیری دەستنیشانکردووە، کە لە «سەیفولعەدل میسری» محەمەد ئیبراهیم مەکاوی و ئەبوو عەبدولڕەحمان مەغریبی پێکهاتوون.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، سەیفولعەدل بەهێزترین بەربژێرە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە و بە کەسێکی نزیک لە زەواهری دادەنرێت
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێرشێکی مووشەکیان کردووەتە شوێنی حەوانەوەی ئەیمەن زەواهیری لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لەوەش دڵنیابوونەتەوە، پرۆسەی کوشتنی زەواهیری سەرکەوتووە بووە
سه‌یفولعه‌دل میسری، ناوه‌كه‌یه‌تی له رێكخراوی تیرۆریسی قاعیده، به‌ڵام ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئیبراهیم مه‌كاوییه، له ساڵی 1960 له پارێزگای مه‌نوه‌فیه‌ی میسر له‌دایكبووه.
ده‌رچووی كۆلیژی بازرگانییه و له سوپای میسر بووه ئه‌فسه‌ر، هه‌رچه‌نده له ساڵی 1987 تۆمه‌تباركرا له هه‌وڵی كوشتنی “حه‌سه‌ن ئه‌بو پاشا”ی وه‌زیری پێشووتری ناوخۆی میسر و ده‌ستگیركرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو دواتر ئازاد كرا.
له ساڵی 1988 له میسر رایكرد و رێگه‌ی ئه‌فغانستانی هه‌ڵبژارد، له‌وێ په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری رێژه‌یی كرد، كه دواتر بووه به به‌شێك له رێكخراوی قاعیده.
دواتر بووه راهێنه‌ری ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و راهێنانی به چه‌كداره نوێیه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كرد، له‌سه‌رده‌می هێرشی یه‌كێتی سوڤیه‌تیش بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، هه‌ر له‌وێ ماوه و راهێنانی به چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌كرد
له ساڵی 1993 رۆڵێكی گرنگیشی له راهێنانی شه‌ڕی مه‌قادیشۆ هه‌بووه و راهێنانی به چه‌كداره‌كان كردووه و خۆیشی به‌شداری له شه‌ڕه‌كاندا ده‌كرد، له ساڵی 1994 راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی پێشووی رێكخرای قاعیده‌وه كرد.
به ئۆكتۆبه‌ری 2010 “دیر شبیجل”ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، سه‌یفولعه‌دل میسری له ناوچه‌ی هۆزه‌كانی سه‌ر سنوور له باكووری رۆژئاوای پاكستان و ئه‌فغانستان بینراوه، دوای له مانگی حوزه‌یرانی 2011 چووه‌ته ئێران.
له 20ی ئه‌یلوولی 2015 كه‌ناڵی “ئه‌لعه‌ره‌بییه” بڵاویكرده‌وه، سه‌یفولعه‌دل و 4 دیلی دیكه له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و رێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن ئازاد بووه.
له 16ی ئاداری 2016 له هه‌ژمارێكی تویته‌ری سه‌ر به رێكخراوی قاعیده بڵاویكرده‌وه، سه‌یفولعه‌دل بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له سووریا نێردراوه، له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش باس له‌وه كراوه، كه سه‌یفولعه‌دل به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێخكراوی قاعیده بۆ سووریا نێردراوه.
سه‌یفولعه‌دل له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داواكراوه و خه‌ڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكراوه، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سه‌یفولعه‌دل بداته هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره له ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كینیا و ته‌نزانیا له ساڵی 1998.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە