پەیامی کورد ... خوشکەکەی ترامپ : ترامپ کەسێکی درۆزن و بێڕەحم ە .
خوشکەکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەو بە درۆزن و زاڵم ناو دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنساوە ، رۆژی شەممە کاسێتێکی نهێنی بڵاو دەکرێتەوە کە نیشان دەدات خوشکەکەی دۆناڵد ترامپ ڕایەکی باشی بەرامبەر براکەی نییە . بە پێی ئەم کاسێتە دەنگییە " ماریان ترامپ باری " خوشکی دۆناڵد ترامپ ئەو بە کەسێکی درۆزن و زاڵم ناو دەبات کە بە هۆی ئەوەی کە بە هەندێک شت پابەند نییە ، ناتوانرێ متمانەی پێ بکرێت .
دەنگی خوشکەکەی ترامپ لەم کاسێتە دەنگییەدا نیشان دەدات کە ئەو بە هۆی سیاسەتەکانی براکەیەوە بەرامبەر بە پەنابەران بە تایبەتی جیا کردنەوەی منداڵی پەنابەران لە بنەماڵەکانیان بە تووندی تۆڕەیە .
لەم کاسێتەدا کە یەکەمین جار واشینتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە ماریان ترامپ جەخت دەکاتەوە براکەی " تەنیا لە بیری بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی و بە هیچ شتێکی دیکە پابەند نییە ، تەنیا باوەڕ و پابەنەدی بە پەیامە تویتەرییەکان و درۆیەکانی هەیە ، ئای خودایە گیان " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە