پەیامی کورد ... د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی كۆرۆنا ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌فته‌یه‌كی هه‌ستیاره بۆ خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری، بۆیه پێویسته هاونیشتمانییان زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن".
د.سه‌باح هه‌ورامی به چه‌ند خاڵێك، هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیان و ئاشكرایكردوه، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ستیاره بۆ خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندرووستی سلێمانی راشیگه‌یاندوه، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێویسته له شوێنێكی جیاكراوه چاودێری بكرێن و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی دیكه‌دا نه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه نیشانه‌كانی وه‌ك (به‌رزیی پله‌ی گه‌رمی و كۆكه و پژمینی) هه‌یه، پێویسته سه‌ردانی كلینیكی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بكات له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار.
د.سه‌باح هه‌ورامی دڵنیاییش ده‌دات، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردبێت، یان به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك نه‌بوبێت، كه له ئێران گه‌ڕابێته‌وه، له كاتی هه‌بوونی نیشانه‌كانی په‌تای ئه‌نفلۆنزادا له‌ئێستادا پێویست ناكات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە