یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له گه‌رمیان چووەته نێو لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحەوه، باس له‌وه ده‌كا کە ئێستا یه‌كێتی ناتوانێ رووبه‌ڕووی ئه‌و گرفتانه بێته‌وه كه رووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بێته‌وه.
سه‌لام فه‌تاح، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئەنجومەنی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، کە چه‌ند رۆژێكه چوونه‌ته پاڵ حزبەکەی به‌رهه‌م ساڵح،راگه‌یاند: "چوونم بۆ نێو حزبەکەی به‌رهه‌م ساڵح یاخود پشتگیریكردنی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه ئێستا یه‌كێتی ناتوانێ رووبه‌ڕووی ئه‌و گرفتانه بێته‌وه كه رووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بێته‌وه، بۆیه پشتگیركردنی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به پێویست ده‌زانم".
دامەزرێنەرەکەی ئەنجومەنی گەنجانی یەکێتی، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئێستا هیچ ئاسۆیه‌كی روون و دیاره نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان، له‌كاتێكدا بووینه‌ته هه‌رێمێکین و حكوومه‌تی ناوه‌ند مامه‌ڵه‌ی پارێزگامان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی یه‌كێتی له گه‌رمیان، كه پێشتر به ناوی كه‌سوكاری شه‌هیدانیشه‌وه ده‌هاتنه ئاخافتن، ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییه له گه‌رمیان.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی یه‌كێتی له گه‌رمیان، له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كه‌سوكاری شه‌هید و كادرانی یه‌كێتی پێکهاتبوو، له‌ماوه‌كانی رابردوودا پێشنیار و سه‌رنج و بۆچوونه‌كانیان ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە