ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/6/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز بڕۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له دیدارەكەدا دۆمینیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى له عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئینجا تیشكى خسته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز ئۆبێرت به گرینگی زانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌غدا دانوستان بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كارایان له پرۆسه‌ی پێكهێنان و حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه هه‌وڵیان داوه به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵ و پاڵپشتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنی كرد له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ركران، دووپاتیشی كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كده‌نگى له به‌غدا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و ڕۆڵێكی كارایان له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە