پەیامی کورد... ترەمپ: ئەگەر دووبارە ببوومایەوە بە سەرۆک، داگیر کردنی ئۆکراینا ڕووینەدەدا
سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێی وایە، داگیرکردنی ئۆکراینا جێی شۆکە و گەمژەیی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەیەتی کە ڕوویدا، لە سەردەمی ئەودا ڕووسیا نەیدەوێرا کارێکی لەو شێوەیە بکات.
لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتەیەکدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاندووە: هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا جێی شۆک بووە، داوا لە خودا دەکەن گەلی ئۆکراینا بپارێزێت.
ناوبراو وتویەتیشی: ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لاوازی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای وەک هەل بەکار هێنا بۆ هێرش کردنە سەر ئۆکراینا، پۆتین وەک تەپڵ یاری بە بایدن دەکات، هەمووان دەزانن ئەگەر یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ نەکرایە و دووبارە ببوومایەتەوە بە سەرۆک، داگیر کردنی ئۆکراینا ڕووینەدەدا.
ئەوەشی وتوە: لە سەردەمی جۆرج بۆش ڕووسیا جۆرجیای داگیر کرد، لە سەردەمی باراک ئۆباماش نیوە دوورگەی "قرم"ی داگیر کرد، بەڵام لە سەردەمی مندا هیچ ناوچەیەکی داگیر نەکرد، پۆتین کەسێکی زیرەکە بەڵام کێشەکە زیرەکی ناوبراو نییە بەڵکوو گەمژەیی سەرکردەکانی ئەمریکایە، لە سەردەمی مندا دەوڵەتێکی زیرەک بووین بەڵام ئێستا دەوڵەتێکی گەمژەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە