کوژران و بریندار بوونی سێ شوان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

کوژران و بریندار بوونی سێ شوان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی سێ شوان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی ئەیلوول، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی  گونی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژراوە.

 

لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە