پەیامی کورد... بلینکن گەیشتە ئیسرائیل
ئەمڕۆ سێشەممە9ی کانونی دووەم، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سعودیەوە گەیشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئەنتۆنی بیلنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سعودیەوە گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە شەڕی غەززە تاوتوێ بکەن، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی ڕێگری کردنە لە تەشەنەکردنی شەڕی غەززە بۆ سنوری وڵاتەکانی دیکە و هەڵگیرسانی شەڕێکی هەرێمی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستینەوە، ئەمە پێنجەم سەردانیەتی بۆ ئیسرائیل.
هاوکات، پێش ئیسرائیل بلینکن سەردانی تورکیا، یۆنان، قەتەر، ئوردن و سعودیەی کرد و لە سەرجەم سەردانەکانیدا جەختی لە فراوانکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە و پاراستنی خەڵکی سڤیل کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە