ئەگەر کورد وەکو نەتەوەیەک نەچێتەوە بەغدا، شتێک بەناوی عێراق نامێنێت

ئەگەر کورد وەکو نەتەوەیەک نەچێتەوە بەغدا، شتێک بەناوی عێراق نامێنێت

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند گەلی کورد بەم ھێزەی ئێستایەوە ناتوانێ بچێتەوە بەغدا، بێگومان ئەگەر کورد وەکو نەتەوەیەک نەچێتەوە بەغدا، شتێک بەناوی عێراقەوە نامێنێت.
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند "دوای رووداوەکانی کەرکووک و مووسڵ و ناوچەکە، کورد بەو ھێزەی پێشووی ناتوانێ بچێتەوە بەغدا، بەڵام ئەگەر کورد وەکو نەتەوەیەک نەچێتەوە بەغدا، شتێک بەناوی عێراقەوە نامێنێ، چونکە ئەو کاتە عێراق ھیچ نییە و ئەو عێراقە دەبێت بە عێراقی سووری و مەغریبی".
هەروەها گوتی "گەلی کورد بەیەک لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ناکات، بەداخەوە کورد بەش بەش بووە".
بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشدا بەڕێوەبچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە