ڕێبوار تاڵەبانی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا

ڕێبوار تاڵەبانی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد... ڕێبوار تاڵەبانی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا

دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا سەپاند، ئەوەش بە شێوە ئامادە نەبوو.

بەپێی بڕیارێکی دادگای تاوانەکانی کەرکووک، بەشێوەی ئامادە نەبوو سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ڕێبوار تاڵەبانیدا سەپێنراوە، هەروەها گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەغە کراوە.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، هەرکەسێک بە کارێکی حکومەتی ڕاسپێررابوو، بەڵام زیانی بە دامودەزگاکانی حکومەت گەیاند، ئەوا زیندانی دەکرێت بە شێوەیەک لە ٧ ساڵ زیاتر نەبێت، دادگاکە ناوبراویشی بە تۆمەتباری هەڵاتوو نا و بردووە.

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ناوبراو دەرکراوە و پێویستە ئاگادار بکرێتەوە تاوەکوو خۆی ڕادەستی دادگا یاخود نزیکترین بنکەی پۆلیس بکات و دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات، هەروەها دەستەبەسەر سەرجەم پارە گوازراوە و نەگوازراوەکانی دەگیردرێت، تەنیا ئەوانە نەبێت کە بەپێی یاسا ناتوانرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە