پەیامی کورد... بومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی کوردستان دەهەژێنێت
سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاندووە، لە نزیک کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر لەسەر سنوری نێوان خانەقین و کرماشان روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، چەقی بومەلەرزەکە شارۆچکەی گهوارە بووە و لە قوڵایی 5 کیلۆمەتری ژێر زەوییەوە بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە سیروان ساڵح رایگەیاندبوو، بەیانی دوێنێ شەممە لە نزیک کاتژمێر 10 و 30 خولەک، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە لە کەنداوی عەدەن روویدابوو و باسی لەوەشکردبوو، "بومەلەرزەکە دەبێتە هۆی جوڵاندنی پلێتی عەرەبی بەرەو پلێتی زاگرۆس لە ئێران و تۆرۆس لە ئەنادۆڵ و باکوری کوردستان، بەم هۆیەوە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەی سەرووی پله 5 هەیە لە کەنداوی عەدەن له شەممەوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیه."
شوێنەکان ئەمانەن:
-هەندێ شوێنی ئێران و ئازەربایجان.
-باکووری کوردستان و جۆرجیا و باشووری تورکیا و قوبرس.
- خۆرئاوای سووریا و دەریای مردوو له ئوردن و کەنداوی عەقەبە و خۆرهەڵاتی میسر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە