بوومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بوومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند


میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک کە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەی هەژاندووە، لانیکەم 111 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی شینخوا، بوومەلەرزەکە درەنگانی ئێوارەی دووشەممە لە پارێزگای گانسوی چینی گرتەوە، وای لە دەسەڵاتداران کرد کە کارمەندانی فریاگوزاری جێگیر بکەن، لەنێویاندا بەرپرسانی ئیدارەی فریاکەوتنی ناوخۆیی و بەشی ئاگرکوژێنەوە.

ئاژانسی شینخوا باسی لەوەشکردووە، قوڵی بومەلەرزەکە 32 کیلۆمەتربووە و زیانێکی زۆری ماددی بە دانیشتووانی هەرێمی گانسو گەیاندووە.

دەسەڵاتدارانی چین باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 6.2 پله‌ بووه‌ به‌پێی پێوه‌ری رێخته‌ر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە