پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر لە ئامەد ڕووی دا
ئەمڕۆ 4/6/2023 لە ناوچەی شونکوش (چونگوش) سەر بە ئامەد بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و لە ناوەندی ئامەد و دەوروبەریشی هەستی پێ کراوە.
لەم بارەیەوە ڕێکخراوی کارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی باری لەناکاو (ئافاد)ی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی شونکوشی ئامەد، لە نزیک گوندی ئەلمادەرە کاتژمێر 01:25ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتریی زەویدا ڕووی دا.
دەگوترێت بوومەلەرزەکە لە ناوەندی ئامەد و دەوروبەریشی هەستی پێ کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە