پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی رێختەر پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستانی هەژاند.
بەگوێرەی راگهیێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، کاژێر 11:44 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی رێختەر لە شارۆچکەی ئەرخەنی سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 13.80 کیلۆمەتر روویداوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە