بوومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

بوومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،  بوومەلەرزەیەک لەسەر سنوری عێراق-ئێران لەقەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە رویداوە و پلەکەی ٤.١ بەپێوەری رێکختەر بووە.

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر ١:٢٤ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە  بوومەلەرزەیەک بەدووری ٢١ کیلۆمەتەر لەقەزای خانەقین روویداوە.

 

ئەوەش هاتوە، پلەی بوومەلەرزەکە ٤.١ پلە بووە بەپێوەری رێکختەر و لەلایەن هاوڵاتیانی سنورەکەوە هەستی پێنەکراوە.

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داواش لەهاوڵاتیان دەکات خۆیان لەهەواڵ و زانیاری نادروست بەدووربگرن کەکاریگەری دەکاتەسەر دەرونی هاوڵاتیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە