پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاند
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، بومەرلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر لە شاری مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە روویدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر ٤ی سەر لە بەیانی، بومەرلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر لە شاری مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە بە قوڵی ١٢ کیلۆمەتر، لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری مەندەلی بووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق باسی لەوەشکردووە، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێنەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە