پەیامی کورد ... کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێکرد
ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویستە لەبارەی مووچە و دۆخی دارایی.
د. جووتیار عادل، ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.
هاوكات ئاشكرای كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی و دۆخی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو، بە مەبەستی گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویست.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی پێش نیوەڕۆ بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەشداری جێگری سهرۆكی حكوومهت و ئهندامانی كابینەی حكوومەت دەستی پێکردووە بەڕێوە دەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە