کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکیتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکیتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

پەیامی کورد  ...  کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان  و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. 

 هەولێر ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی کە بڕیاربو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کۆبونەوەکە نازاندرێت.

بڕیاربو ئەمڕۆ ٢٩ی جانیوەری سێشەممە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرسی کەرکوک و دۆسیەی هەرێم و بەغدا بکەن.

 پێشتر ڕاگەێندرابوو کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەخشە ڕێگایەکی ئامادەکردوە و لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممەدا دەیخاتە بەردەم مەکتەبی سیاسی پارتییەوە.

دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی سەعدی پیرە، ووتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "یەکێتی داوای شەراکەتی راستەقینە دەکات لە دۆسیەی نەوت و ئەمنیدا لە هەرێمی کوردستان".

پیرە راشیگەیاند، "ئێمە یەک پاکێجمان هەیە بۆ سەرجەم پۆستەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و کەرکوک و دەبێت پێکەوە یەکلایی بکرێنەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە