بەوتەی شایەتحاڵەکان، شەڕو و پێكدادان لە نێوان گەریلاکانی پەكەكەو هێزەکانی سوپای توركیا لە برادۆست دەستیپێكردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی (٤)ی ئایار، شەڕو پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەكەكەو سوپای توركیا لەچیای دێل روویداوە.
بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پەكەكە، زیاتر لەدوو مانگە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە،
دوو رۆژ پێش ئێستاش سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، کە هیچ ئاگاداری و رێككەوتنێكی لەبارەی هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم هەبێت، هاوكات بوونی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا و ئێران بەهۆكاری هێرشی هەریەك لەتوركیا و ئێران زانی بۆ ناو خاكی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە