برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کرماشان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کرماشان

پەیامی کورد... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کرماشان

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندرا بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد و تەمەن ٢۵ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "کەلەبەر"ی شاری نەوسوود زگی پێکروە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو لاوە کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "شمشێر"بووە و پاش برینداربوونی، بۆ نەخۆشخانەی "قودس" لە شاری پاوە گواستراوەتەوە و هەنووکەش لەژێر چاودێریی دەرمانی و پزیشکیدایە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئێستا باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیرە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە