ترامپ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ترامپ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

پەیامی کورد ... ترامپ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

 

دوای پێنج رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی پزیشكی سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یی "واڵته‌ر ڕید" له‌ ماریلاند، شەوی رابردو سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی تائێستای پەتای کۆرۆنای تێنەپەڕاندوە گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی رایگەیاند، "نابێت رێگە بدەن کۆرۆنا زاڵ بێت، لێ مەترسن چونکە ئێمە باشترین دەرمان و تیمی تەندروستیمان لە جیهاندا هەیەو بەردەوامیش پەرە بە چارەسەرییەکان دەدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەگەڕێینەوە بۆ کارکردن و دەبینەوە پێشەنگ، نابێت رێگە بدەین کۆرۆنا ژیانمان کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵکو بەخۆپارێزییەوە دەستدەکەینەوە بەکارەکانمان".

 

لەلایەکی دیکەشەوە تیم مۆرتۆ، وتەبێژی کەمپینی هەڵبژاردنی ترەمپ دڵنیاییداوە کە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بەشدار دەبێت لەدوەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنیدا کە بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگەدا لەگەڵ جۆ بایدن کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بەڕێوەبچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە