پەیامی کورد... پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
سبەینێ پلەکانی گەرما لە پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە، بەرزترین پلەش لە شاری کەرکووک تۆمار دەکرێت، کە ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لە هەولێر ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ پلە و نزمترین ٧ پلەی سیلیزی دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ پلە و نزمترینیشی ٨ پلە دەبێت.
لە پارێزگەی سلێمانی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما ٢١ پلە و نزمترینی ١٠ دەبێت، بەڵام بۆ سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ و نزمترین ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت و ئاسمانی شارەکە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
گۆڕانکاری بەسەر پلەی گەرمای دهۆکیشدا دێت بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ ١٩ پلە و نزمترین ١٠ پلەی سیلیزییە، بەڵام سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما دەبێتە ٢١ پلەی سیلیزی و نزمترینی دەبێتە ١٠ پلە. ئاسمانی شارەکە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سبەینێ پلەی گەرما لە پارێزگەی هەڵەبجە بەرز دەبێتەوە، بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ پلەی سیلیزی و نزمترینی ١٠ پلە دەبێت و ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما ٢٤ پلە و نزمترین ١٠ پلەی سیلیزییە.
لە پارێزگەی کەرکووک بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت، کە ٢٧ پلەی سیلیزی و نزمترینی ١٢ پلەی سیلیزی دەبێت، ئاسمانی شارەکە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور. لە کاتێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرمای شارەکە ٢٦ پلە و نزمترینی ١٠ پلەی سیلیزییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە