پەیامی کورد … تورکیا باس لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵی تیرۆری ئەردۆغان لە باکووری کوردستان دەکات
تورکیا پوچەڵکردنهوهی تەقینەوەیەک بە ئەردۆغان لە سێرت لە باکوری کوردستان رادەگەینێت.
هێزە ئەمنیەکانی تورکیا پوچەڵکردنهوهی هەوڵێکی به ئامانجگرتنی گردبونەوەیەک لە سێرت لە باکوری کوردستان رادەگەینن کە ئەمرۆ شەمە بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بەرێوەچوو.
هێزە ئەمنیەکانی تورکیا رایانگەیاند، ئەوان بۆمبێکیان بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکەوە دۆزیوەتهوە کە بریاربوو ئەو ئەفسەرە بەشداربێت لە پاراستنی گردبونەوەکەی سێرت بە ئامادەبوونی ئەردۆغان.
هێزە ئەمنیەکان ناسنامەی لایەنی بەرپرسیار لەو هەوڵەیان ئاشکرانەکردووە، تەنها رایانگەیاندووە کە لیکۆڵینەوە بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە