یونامی لە توندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغداد نیگەرانە

یونامی لە توندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغداد نیگەرانە

پەیامی کورد … یونامی لە توندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغداد نیگەرانە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕووداکانی دوێنێی ناوچەی سەوزی بەغداد و توندوتیژییەکان نیگەرانیی پیشاندا و داوادەکات ڕێز لە مافی خۆپیشاندان بگیرێت.

لە تویتێکدا لەبارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ هەینیی ناوچەی سەوزی بەغداد ڕوویدا یونامی ڕایگەیاند، ” یونامی نیگەرانە سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژیی ئەمڕۆی بەغداد و برینداربوونی خەڵك، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیان هەبێت”.

یونامی داواشدەکات، ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگیرێت و خۆپیشاندانەکانیش بە شێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەبچن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغداد خۆپیشاندان بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدرا و لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چوونە ناو ناوچەی سەوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.

لەئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان 125 کەس برینداربوون و 27 لەوانە لە خۆپیشاندەران بوون و ئەوانی دیکە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بوون، بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە