پەیامی کورد ... زانیاری نوێ سەبارەت بە ٢٠٠ میلیاردەکەی بەغدا
نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ده‌ڵێت، ناردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکوومه‌تى عێراق به دڵنیاییەوە بڕه پاره‌که ده‌نێرێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، ڕایگه‌یاند: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه، ناردنى ٢٠٠ملیار دیناره‌که به‌پێى پرۆژه‌یاسای نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به هه‌مان شێوەی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".
ووتیشى: "له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بوودجه له ساڵى داهاتوو، به‌پێى یاسایى ئیداره‌ى ماڵى پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به ٢٠٠ ملیاره‌که‌ى هه‌رێمیشه‌وه و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه له‌و ڕووه‌وه".
ڕوونیشى کرده‌وه، به دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکوومه‌تى عێراق ٢٠٠ ملیار دیناره‌که ده‌نرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە