پەیامی کورد … داعش هێرشی کردە سەر باشووری کەرکووک
چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر گوندێك لە باشووری كەركوك ئەنجامدا، پۆلیس دەڵێت، هاوڵاتییەكیان ڕفاندووە و ژمارەیەكیش برینداربوون.
درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندی (شحل قەدیم)ی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە باشووری شاری کەرکوک.
سەرچاوەیەكی پۆلیسی ناحیەكە ڕایانگەیاندووە کە دانیشتووانی گوندەکە ڕوبەرووی چەكدارەكان بوونەتەوە و سەرئەنجام هاوڵاتییەکیان ڕفاندووە و سەربازێکی فیرقەی 14ش بەناوی (مەحمود سەبعاوی) کوژراوە.
هەر بەهۆی شەڕەكەوە شەش هاوڵاتیی دیكەی دانیشتووی گوندەكە برینداربوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەی هەولێر كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە