دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی لە سێدارەدانی بە سەر چالاکێکی خەڵکی شاری مەهاباددا سەپاند

دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی لە سێدارەدانی بە سەر چالاکێکی خەڵکی شاری مەهاباددا سەپاند

دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەر چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد دا سەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتێک “، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣٠ ی ژوئەنی ٢٠١٨ ، لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی نوێی بە سەر چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباددا سەپاند.

بە پێی ئەو حوکمە، کامران شێخە بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە ئەمڕؤ یەکشەممە ( ٨ی ژوئیەی ٢٠١٨) بە شێوەی فەرمی بەو کەسە ڕاگەێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٨٨ی هەتاوی دەستبەسەر و دواتر پاش شەش ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا بوو کە دواتر ئەو حوکمە لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشێندرابوویەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە