داهاتی نەوتیی ئێران پێنج هێندە زیادی کردووە

داهاتی نەوتیی ئێران پێنج هێندە زیادی کردووە

پەیامی کورد... داهاتی نەوتیی ئێران پێنج هێندە زیادی کردووە

وەزیری ئابووریی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، داهاتی نەوتی وڵات پێنج هێندە زیادی کردووە.

ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێران بڵاوی کردەوە، ئیحسان خاندوزی وەزیری ئابووریی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە تارانی پایتەخت، زانیاری داوە لەبارەی پێشهاتە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە پێنج مانگی ڕابردوودا، داهاتی نەوتی وڵات پێنج هێندە زیادی کردووە''.

باسی لەوەش کرد، کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، سەرمایەی وەبەرهێنان بۆ وڵاتەکەی دوو هێندە زیادی کردووە و بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی سزاکانی ئێران یان کۆتایی هاتنیان، پلانە ئابوورییەکانیان داڕشتووە.

ئیحسان خاندوزی سەبارەت بە گەندەڵی لە کارگەی ئاسنی موبارەک لە شاری ئەسفەهان بە بەهای ٣، ٥ ملیار دۆلار، وتی، کێشەی کارگێڕیی هەیە لە کارگەی ئاسنی موبارەکدا''.

پەرلەمانی ئێران، ڕاپۆرتێکی ٣٠٠ لاپەڕەیی سەبارەت بە گەندەڵی ئەو کارگەیە ئامادە کردبوو.

سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، بەڵام حکومەتی تاران ناو بە ناو بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو سزایانە زیانیان بە ئابووریی وڵات نەگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە