پەیامی کورد... دیندار زێباری: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لێکردوین یاسایەکی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامادە بکەین
دیندار زێباری، رێکخەری نوسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لێکردوین پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا بیستراو و بینراوەکان ئامادە بکەین کە هاوتەریبی ستنانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت.
وتیشی: ناکرێت زانیاری لە کەسێکی وەزارەت و فەرمانگەکان وەربگیرێت کە دەسەڵاتی پێدانی زانیاری نییە، هەر بۆیە هانی وەزارەتەکانمان داوە بەرپرسی میدیاییان هەبێت، بۆئەوەی لە چوارچێوەی یاساکاندا هەندێک زانیاری بدەنە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە