داوای پێداچوونەوەی حوکمی بەندکراوێکی سیاسی کورد ڕەد کرایەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
داوای پێداچوونەوەی حوکمی بەندکراوێکی سیاسی کورد ڕەد کرایەوە

پەیامی کورد ... داوای پێداچوونەوەی حوکمی بەندکراوێکی سیاسی کورد ڕەد کرایەوە

 

داوای پێداچوونەوەی بە حوکمی دادگای حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە رەد کرایەوە و ئەگەری جێبەجێ کرانی حوکمەکەی لە ئارادایە.

 

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، داوای پێداچوونەوە بە حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکوم بە سێدارە لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە رەد کراوەتەوە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حەیدەر قوربانی ئەم هەواڵی بۆ هەنگاو پشڕاست کردەوە.

 

 

بە لەبەرچاوگرتنی پەسەندنەبوونی پێداچوونەوەی حوکمی سێدارەی ئەم بەندکراوە سیاسییە و زەختی ناوەندە ئەمنیەتیەکان، ئەگەری جێبەجێکرانی بەپەلەی حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی لە ئارادایە.

 

حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندووە.

 

حەیدەر قوربانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەری “سەعیدی” بە تۆمەتی "بەغی" و “هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٨ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لە ناو بەندیخانەی سنە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

 

حەیدەر قوربانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١٦ (پاییزی ٢٠١٦) لە گەڵ ژن براکەی بە ناوی ”مەحموود سادقی“ کە هەردوویان خەڵکی گوندی ”بزوەش“ سەر بە شاری کامێران بوون، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە دەستبەسەرن.

 

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ڕیکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لە دۆسیەیەکی دیکەدا و لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکانی پارێزگای سنە بە تۆمەتی “هاوکاری کردن و کارئاسانی بۆ کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران لە کامێران” دادگایی کرابوون. بە پێی ئەو حوکمە حەیدەر قوربانی حوکمی ١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی و مەحموود سادقی حوکمی ٤٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچییان بە سەردا سەپابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە