پەیامی کورد ... داوا دەکرێت پێشمەرگە ئامادەکاری بکات بۆ لێدانی داعش
دوای دەستپێکردنەوەی جووڵەی چەکدارانی داعش ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوای ھەماھەنگی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن بۆ لێدانی داعش و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش زیادبوونی جووڵەی داعشی پشتڕاستکردەوە.
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند : "زانیاریمان ھەیە چەکدارانی داعش لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق خۆیان رێکخستۆتەوە، بەتایبەتی لە ھێڵی پەیوەندی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان و زیاتر سوودیان لەو ناوچانە بینیوە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش کاریگەری ھەبووە لەسەر زیادبوونی جووڵەی تیرۆرستانی داعش و بینیمان لە کۆڵەجۆ ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە شەھیدبوون، ئەمانەش ھەمووی بریتین لەوەی کە داعش خۆی رێکخستووتەوە.
لیوا بابەکر دەشڵێ، "ھێزەکانی ھاوپەیمانان پەیوەندیان بە وەزیری پێشمەرگەوە کردووە تا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە گۆڕینەوەی زانیاری لەبارەی جووڵەی داعشەوە بکرێت، ھەروەھا دەست بە مەشق و ڕاھێنان دە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە