داوای ھەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی دەکرێت

داوای ھەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی دەکرێت

پەیامی کورد    ...  ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی٨ی٢٠١٩ ژمارەیەک زیندانیی سیاسی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و یاداشتێک دەدەنە پەرلەمانی کوردستان و داوای هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی دەکەن.

زیندانیانیانی سیاسی لە یاداشتەکەیاندا داوا لە پەرلەمانی کوردستان کردووە مادەی١١ لە یاسای زیندانیانی سیاسیدا ھەموار بکرێتەوە، واتە ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە ١٠ ساڵ زیاد بکرێت.

لە خاڵێکی دیکەی یاداشتەکەی زیندانیانی سیاسیدا ھاتوە داوای  ھاوتاکردنی  ئیمتیازاتەکانیان دەکەن و داواکارن ھاوشێوەی بەغدا بکرێت.

لە خاڵێکی دیکەی یاداشتەکەیاندا داوایان کردووە رێنمایی بۆ پێدانی مەدالیای رێزلێنان بە زیندانیانی سیاسی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، وێڕای کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی زیندانیانی سیاسی ھەرێمی کوردستانی ناردووەتە بەغدا بۆ ھاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی حکوومەتی عێراق.

 

باسنیوز

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە