دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

پەیامی کورد... دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

کیمیا وەهابی‌فەر، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی کیمیا وەهابی فەر، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بەبێ هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەوم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە