دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر دەکرێت

دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر دەکرێت

پەیامی کورد … دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر دەکرێت

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر دەکرێت، كه‌ درێژییه‌كه‌ى 7.2 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/8/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بە مەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی ھەولێرە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی پیشان دا بە دەستپێکردن و تەواوکردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکوو (ھەولێر - شەقڵاوە) دەگرێتەوە، درێژییەکەی 7.2 کیلۆمەتر دەبێت، لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاریی دوو ساید بەپێی یاسا و ڕێنوێنییه‌كان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتریی ھەولێر لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت، تاوەکوو ئێستاش بەشێکی ئەو شەقامە کە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکوو (ھەولێر-شەقڵاوە)یە، تەواو بووە، بە تەواوبوونی ئەو شەقامە، بەشێکی زۆر لە قەرەباڵغیی شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە