پەیامی کورد ... دەستگیرکرانی چەند چەکداری داعش لە نەینەوا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق، دەستگیرکراون.
لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، سێ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش، داواکراوبوون.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو سێ تیرۆریستەی کە دەستگیرکراون لە بەناو کەتیبەی خۆکوژانی سەربە داعش چەکداربوون و باس لەوەشکراوە کە لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە سەربە داعشن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە