پەیامی کورد ... هێزەکانی ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەست بەسەر چەندین کارتۆن دەرمانی بەهێزکردنی توانای سێکسیی و ساختە لە شاری هەولێر دەگرن.
ئەو کۆمپانیایەی ئەو دەرمانانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان بە نایاسایی ماڵێکی کردووە بە کۆگا و دەرمانە ساختەکانی تێدا ساخکردووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش بە دوای کۆگایەکی دیکەی هەمان کۆمپانیا دەگەڕێن.
لەبارەی زیانە تەندروستییەکانی ئەو دەرمانە ساختانە، هێژا ئهنوهر، بهڕێوهبهرى چاودێریى بازاڕ له بهڕێوهبهرایهتى كوالیتى كۆنترۆڵى دهرمان راگەیاند: "ئەم دەرمانانە چەندین ماددەی زیانبەخشیان تێدایە و دبنە هۆی شێرپەنجە".
داواش دەکات: "بازرگان و هاووڵاتیان خۆیان لەم جۆرە دەرمانە ساختانە بە دوور بگرن".
لە ئێستادا خاوەنی کۆمپانیاکە چووەتە دەرەوەی هەرێم و لە شاری مووسڵە، بەڵام دەدرێتە دادگا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە