دەستبەسەر کرانی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە

دەستبەسەر کرانی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە

 

سێ ئەندامی یەکێک لە کەمپەینە چالاکەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ چالاکی مەدنی و ئەندامی ڕێکخراوی “ژیانەوەی کوردستان”یان بە ناوەکانی “عەتائوڵڵا ڕەزاڕوبابی” تەمەن ٦٣ ساڵ، “مەرزیە غولام وەیسی” و کوڕەکەی بە ناوی “ سیروان عەبدوڵڵاهی” دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ چالاکە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکە مەدەنییەکانی خۆیاندا لەو کەمپەینە دەستبەسەر کراون.

 

جێگای ئاماژەیە کە مەرزیە غولام وەیسی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانیش دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو.

 

 

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە وای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە