پەیامی کورد ... دەستبەسەردا گرتنی بڕیکی زۆری دۆلاری ساختە لە پشدەر
ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا، هێزەكانیا بە هاوکاری ئاسایشی سەنگەسەر ئاسایشی قەڵادزێ، توانیویانە سێ كەس دەستگیر بكەن، كە بڕی (٥۰۰۰۰) پەنجا هەزار دۆلاری ئەمەریكی ساختەیان پێ بوو، لەوڵاتێكی دراوسێوە داخڵ بە هەرێمی كوردستان كرابوو بە مەبەستی ساغكردنەوەی لە بازاڕەكاندا.
جەختیشكراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی ماددەی (۲۸۱) لە یاسای سزادانی عێراقی، لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە