پەیامی کورد... دژەتیرۆری کوردستان : لە ئەنجامی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەرشنگال سێ چەکدار کوژراون
ئەمڕۆ سێشەممە 16/5/2023 بنكەیەكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنووری شنگال بۆردومان كراوە و لەم بارەیەوە دژەتیرۆری کوردستان زانیاری بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی کردووەتە ئامانج و سێ کوژراو و بریندارێکی لێ کەوتووەتەوە.
ڕوونیش کراوەتە کە ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە